رۆژى ٢٠١٥/٤/٢٦ وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى بە ئامادەبوونى بەڕێز د.ئامانج رحیم راوێژکارى یاسایى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و نوێنەرى چەند وەزارەتێکى پەیوەندیدار و کەرتى تایبەت پێشوازى کرد لە شاندێکى حکومەتى عێراقى فیدرال کە پێکهاتبوون لە نوێنەرى چەند وەزارەتێک بۆ زیاتر لێکتێگەیشتن و رێکخستنى بۆچوونەکان وهەموارکردنەوەى هەر یاسایەک کە پێویست بێت بە مەبەستى تەواوکردنى فایلى بە ئەندام بوونى عێراق لە رێکخراوى بازرگانى جیهانى W T O
شایەنى باسە ئەو گفتوگۆیانە بەردەوام دەبن تا دەگەنە کۆمەڵێک پێشنیار و چارەسەرى گونجاو بۆ بە ئەندامبوونى عێراق لەو رێکخراوە بە رەچاوکردنى بارودۆخى نوێى جیهان و گۆڕانى سیستمى ئابوورى لە عیراق و ناوچەکە