English عربى كوردی
شاندێکى وڵاتى ئەرمینا سەردانى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازیان کرد

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 710 , 05/08/2013

شاندێکى وڵاتى ئەرمینا سەردانى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازیان کرد پرۆژە و پەیوەندییە ئابوورى و بازرگانى سەرەکیترین کارەکانى نێوان هەرێم لەگەڵ وڵاتى ئەرمینیا لە داهاتوودا بەرێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى ئیمڕۆ پێشوازى کرد لە شاندێ:ى وڵاتى ئەرمینیا بە سەرۆکایەتى بەریزن تیگران هارتۆنیان جێگرى وەزیرى ئابوورى ئەرمینیا و شاندێکى یاوەرى کە پێکهاتبوون لە ئەندام پەرلەمانى ئەرمینیا بەرێز مانفێل بادیان و چەندین کەسایەتى خاوەن کارى ئەو وڵاتە، لەم دیدارەى بەرێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى لەگەڵ شاندەکە، تاوتۆى هەڵسەنگاندنى پەیوەندییەکانى هەردوولایەن کرایەوە و بە ئاڵۆگۆرى بیروڕا سەبارەت بە میکانیزمی بەهێزکردنى پەیوەندى بازرگانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان، بەرێز سینان چەلەبی لەم دیدارەدا جەختى کردەوە لەسەر گرنگى پێدانى پەیوەندى نێوان هەردوولایەن هەروەها ئەو هەنگاوانەى حکومەتى هەرێم ئەنجامی دەدات بۆ بنیاندانەوەى ژێرخانى ئابوورى هەرێم، شایانى باسە شاندى میوان دووپاتى بڕیارى حکومەتى ئەرمینیایان کردەوە بۆ کۆدنەوەى نوسینگەى کونسوڵگەرى ئەرمینیا لە هەولێر ئەوەش بەمەبەستى ئەوە دێت کە گشت هەوڵەکان لە روانگەوە بەرەو بەهێزکردنى پەیوەندى نێوان هەردوولایەن دێت.


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان