وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى کرد لە باڵوێزى پۆلۆنیا و کونسوڵى مالیزیا
جار خوێندراوهتهوه
456 ,
21/09/2011
بەرێز (سینان چەلەبی) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى کرد لە لە (ستانیستاڤ سمۆڵن) باڵوێزى نوێ پۆلۆنیا لە عێراق بە یاوەرى کونسوڵى پۆلۆنیا لە هەرێم، لەم سەردانەکەدا باسی لە چەندین لایەن کردەوە لەوانە ئامادەکارى هاتنى سەرۆکى هەرێمى مالۆ پۆلسکا بە سەردانێکى فەرمی بۆ هەرێمى کوردستان ئەو سەردانەش بە مەبەستى پتەوکردنى پەیوەندى ئابوورى نێوان پۆلۆنیا و هەرێمى کوردستان، هەروەها تیشک خرایە سەر واژوکردنى چەندین یاداشت لێتێگەیشتن نێوان کەرتى تایبەتى پۆلۆنى و کەرتى تایبەتى هەرێم، دواتر بەرێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى باسی لە فاکتەرەکانى بوژاندنەوەى ئابوورى لە هەرێم و رۆڵى کەرتى تایبەت و قۆناغەکانى و گرنگى و پەیرەوکردنى ئەزموونى وڵاتانى ئەوروپا.
لە هەمان رۆژدا بەرێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى، کۆبوونەوەیەکى ئەنجامدا لەگەڵ ستافی فیدراسیۆنى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى ئیتاڵیا، شیاوى باسە ئەو شاندە و چەندین شاندى فەرمی و کەرتى تایبەت و کۆمپانیاى بیانى بەبۆنەى کردنەوەى پیشانگاى (پرۆجێکت عێراق) بۆ چوارەم ساڵ لە هەولێر، زیاتر باس لە پێشخستنى پەیوەندییەکان کرایەوە لە نێوان هەردوولایەن کە ئیتاڵیا و هەرێمى کوردستانە، پاشان بەرێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى چاوى کەوت بە کونسوڵى وڵاتى مالیزیا و (داتۆ زو ئاکەفل)میرنشینی ئیمارات و شاندى یاوەرى، دواتر بەرێز چەلەبی سەرەڕاى بەخێر هاتنى شاندى میوان بە شاندى مالیزیاى راگەیاند، کە هەرێمى کوردستان دەروازەى گشت بەشەکانى ترى عێراقە ئەمەو کونسوڵى مالیزیا خۆشحاڵى خۆیانى نشاندا بەرامبەر بوژاندنەوەى ئابوورى لە هەرێم.