لیژنەی پیشەسازی و وزە لە پەرلەمانی كوردستان سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەكات
جار خوێندراوهتهوه
360 ,
02/09/2019
رۆژی دووشەممە رێكەوتی (2/9/2019) شاندی ليژنەی پیشەسازی و وزە لە پەرلەمانی كوردستان بە مەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی پیشەسازی و بازرگانی هەرێمی كوردستان سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كرد.
شاندەكە لەلایەن بەرێز (كمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و بە ئامادەبوونی بەرێوەبەرانی گشتی دیوان و پیشەسازی سەر بە وەزارەت پێشوازی لە ليژنەكە كرا، لەو دانیشتنەدا باس لە ئاستی و رەوشی پیشەسازی هەرێم كرا، جەنابی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی گرنگی كەرتی پیشەسازی و پەرەپێدان بە كارگە و پیشەسازی خۆراك و بەرهەمهێنان خستە روو، لە كۆتاییدا هەردوولا لەسەر هەماهەنگی و كردنەوەی دەرگایەكی پەیوەندی راستەوخۆ نێوانیان رێكەوتن تا لە داهاتوودا كارەكانیان بە سەركەوتوویی رایی بكرێت.