ئەمڕۆ ٢٠١٥/٦/١٦بە ئامادەبوونى پارێزگارى دهۆك و ژمارەيەك لە پەرلەمانتار و راوێژكار و بەڕێوەبەرى گشتى بەڕێز (ساماڵ سەردار محمود) وەزيرى بازرگانى و پيشەسازى بەشدارى كرد لە دانانى بەردى بناغەى دروستكردنى (سايلۆى روڤيا ) و لە مەراسيمەكەدا وتەيەكى پێشكەش بە ئامادەبووان كرد و تيايدا تيشكى خستە سەر گرنگى پرۆژەكە لە بوارى دابينكردنى ئاسايشى خۆراك و كەڵك و سوودى بۆ جووتياران و خەڵكى ناوچەكە لەو پرۆژە گەورەيە, لە بەشێكى ترى وتارەكەيدا بەردەوامى پرۆژەكانى حكومەتى خستە روو سەرەراى ئەو قەيرانە كاتييەى هەرێمى كوردستانى پێدا تێدەپەڕێت , دواتر لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەنووسيدا وەڵامى پرسيارى رۆژنامەنووسانى دايەوە و روونكردنەوەى پێويستى پێدان.
شايەنى باسە لە ئێستادا بۆ ئەو ناوچانەى كە سايلۆى پێويستيان نييە دەست بە دروستكردنى پەنكەر كراوە تاوەكو دانەوێڵەى ئەمساڵى تێدا هەڵبگيرێت و لە خەساربوون بپارێزرێت بۆ روڤيا ٥ پێنج پەنكەر دروست دەكرێت بە تواناى ٢٥٠٠٠بيستوپێنج هەزارتۆن.
جێگاى ئاماژەيە سايلۆى روڤيا تواناى هەڵگرتنى ٤٠٠٠٠ چل هەزار تۆن دانەوێڵەى هەيە و بە گوژمەى ١٦,٧٧٦,٠٠٠,٠٠٠شازدە مليار و حەفت سەدو حەفتا و شەش مليۆن دينار دروست دەكرێت و ماوەى پرۆژەكە ٣٦٥ رۆژە.