English عربى كوردی
شاندێكی بانكی نێودەوڵەتی سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەكات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 494 , 14/01/2019

 ئەمڕۆ یەكشەممە رێكەوتی (13/1/2019) شاندێكی بانكی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی (كڵاوس دیكار) و یاوەری (دكتۆر ستیڤان جۆن رایمەر و پیتەر لوندكڤیست) سەردانی دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كرد. هاتنی ئەو شاندە بە مەبەستی پەرپێدانی سیستەمی تۆماركردنی كۆمپانیاكان و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بانكی نێودەوڵەتییە، لەلایەن بەرێزان دكتۆر (عەبدوڵرەزاق عوسمان ناوەندەیی) بەرێوەبەری گشتی دیوان و بەرێز(شێخ ئاراس رەئووف) بەرێوەبەری گشتی پیشەسازی و بەڕێز (سوار عەزیز) بەرێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە میوانان كرا، لە دانیشتنێكدا وێڕای بەخێرهاتنی میوانان و دواتر لەلایەن بەرێوەبەری گشتی دیوان تاوتۆیی رەوشی ئابووری پێویستی وەزارەت بە پەرەپێدانی سیستەمی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لە هەرێمی كوردستان بۆ شاندی میوان خستە روو، هەروەها ئامادەیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەربڕی بۆ هەماهەنگی پەرەپێدان بە بواری تۆماركردنی كۆمپانیاكان نیشاندا، دواتر لەلایەن ئەندامانی شاندی میوانەوە خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا بۆ كاركردن لەسەر پەرەپێدان بە تۆماركردنی كۆمپانیاكان لە هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی چارەسەركردنی كێَشە و گرفتەكانی بەردەم تۆماركردنی كۆمپانیاكان.




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7856 ميوانى ئيمڕۆ
1647541 گشت ميوانه‌كان