English عربى كوردی
وركشۆپیی دارایی و بانكی نێوان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و بانكی نێودەوڵەتی جیهانی

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 2357 , 11/04/2016

بەمەبەستی دەستنیشانكردنی قەیران و چارەسەركردنی كێشەكانی ئێستای رەوشی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە هاوكاری بانكی نێودەوڵەتی جیهانی، وركشۆپێكی دوو رۆژەی لە هەولێر سازكرد. بە ئامادەبوونی بەرێز (دكتۆر عەلی سندی) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە وەكاڵەت و (عەزیز ئیبراهیم عەبدۆ) بەرێوەبەری گشتیی دیوان بە وەكالەت و (فتحی محمد) راوێژكاری پەیوەندییەكانی وەزارەت، و سەرجەم بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكانی وەزارەت لە شارەكانی دهۆك و سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، وركشۆپێك دەربارەی كاراكردن و دارشتنی ریسا و بەرنامەكانی دارایی و بانكی لە هەرێمی كوردستان ئەنجام درا، رۆژی یەكەم تایبەت بوو بە دیاری كردنی كێشە و گرفتەكان و چۆنیەتی دەربازبوون لە قەیرانی دارایی و پەرەپێدان بە بواری بازرگانی و دەستنیشانكردنی خاڵە پۆزەتیڤ و نێگەتیڤەكانی چاكسازی و دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت، رۆژی دووەمیش بریتیی بوو لە گفتوگۆ و را گۆڕینەوەی چەندین تەوەری جۆراوجۆر نێوان ئامادەبووان و میوانان و شاندی بانكی نێودەوڵەتی جیهانی، لە كۆتایی وركشۆپەكە شاندی بانكی نێودەوڵەتی جیهانی، ئامادەیی خۆیان دەربڕی لەسەر هاوكاری و هەمانگی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان تا لەو قەیرانەدا بەرەو قۆناغێكی دیكەی باشتر كردنی بواری دارایی و ئابووری و بازرگانی هەرێمی كوردستان بچێت.




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7900 ميوانى ئيمڕۆ
1647585 گشت ميوانه‌كان