رۆژی شەممە (29-4-2017) بەرێز (عەبدولرەزاق عوسمان ناوەندەیی) بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداری پانێلێكی تایبەت بە پرسی كاریگەرییەكانی چاكسازی حكومەتی هەرێم كرد.
پانێلەكە بە مەبەستی تاوتوێكردنی (چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێم لە سێكتەرە ئابوورییە جیاوازەكان)، لەلایەن پەیمانگای ئەمریكی-كوردی سازكرا، بەرێز بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی وەك یەكێك لە ئەندامانی سازدەرانی پانێلەكە بەشدار بوو، لە ماوەی تاوتێكردنی پرسی چاكسازییدا كە بە داتا و زانیاریەوە ئاماژەی بە رەوشی ئێستای ئابووری و دارایی و گۆڕانكارییەكانی سەیارەت بە ساڵانی پێشوو و بەراورد بە ئێستادا كرد، هەروەها تیشكی خستە سەر هەنگاوەكانی چاكسازی لە بوارە جیاجیاكان بە گشتی و بازرگانی و پیشەسازی بە تایبەتی، لە درێژەی گفتوگۆی نێو پانێلەكەدا بەرێز بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت وەڵامی ئەو پرسیارانەی دایەوە كە لەلایەن ئامادەبووانەوە ئاراستەی كرابوو.