English عربى كوردی
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى و کونسوڵى ئەمریکا کۆدەبنەوە

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1918 , 21/09/2015

وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى و کونسوڵى ئەمریکا کۆدەبنەوە

وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم، داوا لە کونسوڵى ئەمریکا دەکات هانى کۆمپانیاکانى وڵاتەکەى بدات بۆئەوەى لە هەرێمى کورستان لە کەرتى بازرگانى و پیشەسازیدا کار بکەن و تواناکانیان بەگەڕ بخەن.

بەڕێز (ساماڵ سەردار) وەزیرى بارزگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە (ماتیاس میتان) کونسوڵى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان کرد و رەوشى ئابورى و قەیرانى دارایى لە هەرێمى کوردستان و دۆخ و پەیوەندیەکانى ئێستاى نێوان هەرێمى کوردستان و بەغداى بۆ شاندى میوان رونکردەوە.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم داواى لە کونسوڵى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا کرد کە هاوکار و هەماهەنگبن لە فراوانکردنى پەیوەندیە بازرگانیەکانى نێوان هەردولا و هانى کۆمپانیا گەورەکانى وڵاتەکەیان بدەن بۆئەوەى لە هەرێمى کوردستان وەبەرهێنان لە کەرتى بازرگانى و پیشەسازیدا بکەن، چونکە هەلومەرجى هەرێمى کوردستان لەبارە بۆ رەخساندنى کارکردن لەو کەرتانەدا.

لە بەرامبەردا، کونسوڵى ئەمریکا وێڕاى گۆڕینەوەى بیروڕا و پرسیارکردن لە ستراتیژیەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئەولەویەت و پلانى ئابورى و بازرگانى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى، ئامادەیى دەربڕی بۆ هاوکارى و هەماهەنگى نێوان هەرێمى کوردستان و ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا.

ئاماژەى بەوەشکرد؛ کە دۆخى هەرێمى کوردستان و بونى سەقامگیرى بۆ کۆمپانیاکانى وڵاتەکەى روندەکاتەوە بۆئەوەى دەرفەتى زیاتریش بڕەخسێنرێت لەپێناو هاتنى کۆمپانیا ئەمریکیەکان بۆ هەرێمى کوردستان و بۆ کارکردن لە کەرتى بازرگانى و پیشەسازی.




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7903 ميوانى ئيمڕۆ
1647588 گشت ميوانه‌كان