بەرێوەبەرایەتى گشتى پلاندان – بەرێوبەرایەتى پەرەپێدانى مرۆيى بە هەماهەنگى لە گەڵ رێکخراوى یونیدۆى جیهانى - سەنتەرى پەرەپێدانى پرۆژەى بچووک و مامناوەند، رۆژى ١٤/٥ / ٢٠١٥ کۆتایى هێنا بە خولێکى تایبەت بە بەرنامەى کۆمپیوتەرى کۆمفار لە ژێر ناونیشانى (COMFAR III Advance Training ) وخولەکە ماوەى ٥ رۆژى خایاند لە (١٠/٥ تـــــــــــــا ١٤/٥/٢٠١٥) و ١١ لە ئەندازیاران و ئابووری ناسان لە هەموو پارێزگاکانى عیراق بەشداریيان لە خولەکە کرد.
بەرنامەى کۆمفار( COMFAR Software) بەکاردێت بۆ ئامادەکردنى کەڵکى ئابوورى و شیکردنەوەى دارایى بۆ گشت پرۆژەى پیشەسازى وکشتوکاڵى وگەشتوگوزاری وە هەروەهاپرۆژەى ژێر خانى ئابوورى نوێ . لەکۆتایى خولەکە بەرێز بەرێوەبەرى گشتى پلاندانان (ئەندازیار –سوار عزیز على )هەڵسا بە دابەشکرنى بڕوانامە بەسەر بەشداربووانى خولەکە .