رۆژى یەک شەممە رێکەوتى 7/7/2013 شاندێکى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى بەشداریکرد لە کۆنفراسى ( المنتدى الاقتێادى الاردنى الکورستانى )
جار خوێندراوهتهوه
661 ,
01/01/2013
رۆژى یەک شەممە رێکەوتى 7/7/2013 شاندێکى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى بەشداریکرد لە کۆنفراسى ( المنتدى الاقتێادى الاردنى الکورستانى ) کە لەلایەن کۆمەڵەى دۆستایەتى ئەردەنى عیراقى رێکخراو بوو، جێگاى ئاماژەیە ئەم کۆنفراسە تایبەت بوو بە کاروبارى بازرگانى نێوان هەرێمى کوردستان لەگەڵ ووڵاتى ئەردەن، لەم کۆنفراسەدا خاتوو ( شیلان شیروان ناێح الحیدرى) وەک راوێژکارى وەزارەت و سەرۆکى شاند بە نوێنەرایەتى بەرێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان ووتارێکى پێشکەشکرد تیایدا جەختى لەسەر گرنگى گەشەپێدان و بەهێز کردنى پەیوەندى ئابوورى نێوان هەردوولاکرا .
جێگاى ئاماژەیە ئەم کۆنفراسە لە ژێر چاودێرى سەرۆک وەزیرانى ئەردەنى بەرێز ( عبداللە النسور) بەرێوەچوو کە کە تیایدا گفتوگۆ لەسەر بابەتەکانى کۆنفراسە کە کرا بە مەبەستى بەهێز کردنى پەیوەندى ئابوورى و بازرگانى نێوان هەرێمى کوردستان ووڵاتى ئەردەن.
وە لە رۆژى دووەمى کۆنفراسەکە بەشداربووان شاندى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى سەردانى شارى عەقەبە یان کرد بەمەبەستى لە نزیکەوە چاوکەوتن بە ناوچە پیشەسازى یەکانى ووڵاتى ئەردەن و چۆنیەتى رێکخستن و دابەشکردنى کارەکانیان.