نوریەخان، یەكێك بوو لە فەرمانبەرانی وەزارەتی دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، یادی چلەی ماتەمەینی لە نێو دیوانی وەزارەتدا بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی و راوێژكاران و سەرجەم فەرمانبەران كرایەوە.
ژیاننامەی كۆچكردوو (نوریە خان)
ناو: نورە میرزا شریف
كەسایەتیەكی بەهێز و خاوەن دڵێكی گەورە و كەسێكی رێزدار بوو، لەگەڵ سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەت رووخۆش و كەسێكی خۆشەویست بووە، لێهاتوو لە كاركردن و جێبەجێ كردنی فرمان و ئەركەكانی سەر شانی خۆی، ئەوەی باسی دەكەین نورە خانە،
لە 4/6/1952 لە شاری كەركوك لە دایك بووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە كەركوك تەواو كردووە، دەرچووی كۆلێژی كارگێری و ئابووری زانكۆی بەغدا/بەشی زانستییەكانی كارگێری ساڵی (1975-1976)، واتە خاوەن بڕوانامەی بەكەلۆریۆس زانستەكانی كارگێری بووە.
هاوسەرەكەی بە هۆی لایەنی حیزبیەوە كە سەرباز بووە لە سوپای عێراق، زیندانی كراوە بە تۆمەتی بە حیزبی بوونی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەو كاتەش نوریە خان قوتابی بووە ودوو ساڵ سەردانی هاوسەركەكەی كردووە.
لە بنەماڵەیەكی كورد پەروەر بووە و باوكی نوریە خان زیندانی كراوە، برایەكی دكتۆر بووە و لە راپەرینی كەركوك بێ سەرو شوێنە، خوشكێكی لە ساڵی 2006 بە دەستی تیرۆرستان تیرۆر كراوە.
لە ساڵی (1976) لە كۆمپانیای گشتی بەرهەمهێنانی رۆن لە بەغدا دامەزراوە (شركە عامە للزیوت النباتیە).
لە ساڵی 1977 بە بریاری مجلس قیادەی حیزبی بەعس گواستراوەتەوە بۆ شاری سەماوە و لەوێ لە كۆمپانیای گشتی چیمەنتۆ كاری كردووە.
لە ساڵی 1981 گواستراوەتەوە بۆ كۆمپانیای رستن و چنین لە هەولێر، بە ناونیشانی ژمێریار.
لە ساڵی 1982 ناونیشانی بۆتە لێپرسراوی ژمێریاری دارایی... هەر لە هەمان ساڵدا بۆتە جێگری بەرێوەبەری دارایی.
لە ساڵی 1995 بۆتە بەرێوەبەری ژمێریاری دارایی.
لە ساڵی 1998 راژەی گواستراوەتەوە بۆ دیوانی وەزارەت بە پلەی خۆی.
لە ساڵی 2004 ناونیشانی گۆڕا بۆ شارەزا.
بەهۆی لێهاتوویی و شارەزایی كارەكەی و ئەنجامدانی بە شێوەیەكی ریك و پێك، چەندین پەڕەی سوپاسنامە و عەلاوەی ئیزافی بۆ هاتووە.
لە تەمەنی خزمەتی 43 ساڵیەوە بە هیچ جۆرێك سزا نەدراوە.
سوودمەند نەبووە لە وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی خۆی و لە خزمەت كارەكان و دائیرەی خۆیدا بووە.
بە بەردەوامی ئەندامی لێژنە و سەرپەرشتیاری لێژنەی دابەشكردنی مووچە و جرد و بووە، هەروەها بەرپرسی دانانی لێژنەی بوودجەی خەملێنراوی ساڵانە بووە.