وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى پێشوازى له چه‌ندین كه‌سایه‌تى كار و بازرگانى توركیا كرد
جار خوێندراوه‌ته‌وه
468 ,
21/02/2011
رۆژى 21-2-2011 به‌رێز (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى كرد له به‌رێزان (نیلۆڤه‌ر یه‌لماز و نه‌زاهه‌ت) كه شاندێكى كۆندفراسیۆنى گه‌نجانى كارن له ولاَتى توركیا، دواى به‌خێرهاتنیان له‌لاى وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى، باسیان له‌و كار و پرۆژانه كرد كه هه‌ردوو كه‌سایه‌تى ناوبراو نیازیان وایه له هه‌رێمى كوردستان به ئه‌نجامى بگه‌یه‌نن ..
دواتر له‌لایه‌نى هه‌ردوو به‌رێزان تیشكیان خسته سه‌ر كاركردنیان له بوارى به‌شداری كردنیان له بوژاندنه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى و ئه‌نجامدانى كار و چالاكى وه‌ك كه‌رتى تایبه‌ت زیاتریش توانایان بخه‌نه‌گرِ بۆ به‌شدارى كردن له‌و پێشكه‌وتنه ئابوورى و بازرگانییه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ده‌بینرێت.
هه‌ر له هه‌مان رۆژدا به‌رێز وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى چاوى كه‌وت به به‌رێز (سه‌ركان) كه‌خاوه‌ن كۆمپانیایه‌كى تایبه‌ته به دیكۆر و په‌رده و فه‌رش، كه نیاز وایه ئه‌و كۆمپانیایه چه‌ندین به‌رووبوومى تایبه‌ت به خۆیه‌وه له هه‌رێمى كوردستان نیشان بدات و خزمه‌ت به خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ن بۆ هێنانى به‌رهه‌مى تایبه‌ت و كواڵێتى به‌رز