رۆژی دووشەممە بەرێز (كەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێكی دەستەی وەبەرهێنان كرد.
شاندەكە بە سەرۆكایەتی بەرێز (دكتۆر موحەمەد شوكری) سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و بە یاوەری بەرێزان بەرێوەبەرانی گشتی دەستە (دكتۆر كامەران عەلی و خاتوو هەڵالە و موخڵیس عەزیز) سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیان كرد.
مەبەستی سەردانەكە بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندی نێوان وەزارتی بازرگانی و پیشەسازی و دەستەی وەبەرهێنان بوو، تا لە داهاتوودا لە كاری هاوبەش و چاڵاكییەكان بەشدار و هاوكاری زیاتر یەكتر بن.
وێڕای بەخێر هاتنی جەنابی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە شاندی میوان، بەرێزيان تیشكی خستە سەر رەوشی بازرگانی و پیشەسازی و كەرتی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان، پەیوەندی نێوان ئەو سێ سێكتەرە گرنگە كە رۆڵی لە بنیاتنانی بەهێزكردنی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان دەبێت تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكە بوو، لە كۆتاییدا بەرێز سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان پیرۆزبایی و خواستی كار و چاڵاكی هاوبەش نێوان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و دەستەی وەبەرهێنان، بە بەرێز جەنابی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی گەیاند.