ئەمڕۆ چوار شەممە ١٧/٦/٢٠١٥ بە سەرپەرشتى بەڕێز ( ساماڵ سەردار) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى , کۆبوونەوەى ئاسایى ئەنجومەنى راوێژکارى وەزارەت بەڕێوەچوو , لە کۆبوونەوەکەدا چەندین تەوەر و کەیسى گرنگ تاوتوێ کرا , گرنگترین ئەوبابەتانەى قسەیان لەبارەوە کرا ئەمانە بوون:
١-یاساى صندوقى کۆمەک بۆ نەخۆشانى شێرپەنجە .
٢-کێشەى کۆمپانیاکان .
٣-کردنەوەى هۆبەى سکاڵاکان لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى بازرگانى.
لە کۆتایى کۆبوونەوەکەدا بڕیارى پێویست لەبارەى سەرجەم بابەتەکانەوە درا.