بە مەبەستى کردنەوەى ناوچەى پیشەسازى لە کوردستان شاندێکى ئەردەنى سیمیناریک دەبەستن
جار خوێندراوهتهوه
640 ,
18/02/2013
لە چوارچێوەى ئامادەکارى بۆ دامەزراندنى چوار ناوچەى پیشەسازى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى بە هەماهەنگى لەگەل ستافێکى وەبەرهێن و شارەزایانى ئەردەنى هەستان بە سازدانى سیمیناریک بە مەبەستى پێشیاندانى ئەزموونى وڵاتى ئەردەن لە بوارى ناوچە پیشەسازییەکان.
جێگاى ئاماژەیە لەو سیمینارەدا کە بەڕێز(سنان چەلەبى) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى و بەڕێز(فایز خورى) کونسوڵى ئەردەنى و سەرجەم راوێژکاران وبەڕێوەبەرە گشتییەکانى وەزارت و ئەندازیار وشارەزایانى بوارى ناوچە پیشەسازییەکان ئامادەى سیمینارەکوبوون.
لە کۆتایی سیمینارەکەشدا گفتوگۆیەکى تیروتەسەل کرا لەسەر بابەتەکە و دەرگاى برسیار بە رووى بەژداربووان کرایەوە