بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی بەرفراوانی کرد
جار خوێندراوهتهوه
59 ,
16/09/2020
بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی بەرفراوانی کرد.
رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ١٥/٩/٢٠٢٠ بەرێز " سەروەر ھاواری " بریکاری وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی بەرفراوانی لەھۆلی دیوانی وەزارەت کرد.
لەکۆبونەوەکەدا کەسەرجەم بەرێوبەر و بەرێوبەرەگشتیەکان و بةشيك لة راوێژکارەکانی وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی ئامادەی بون بریکاری وەزارەتی بازرگانی تیشکی خستە سەر جێبەجێ کردنی یاسای چاکسازی و کاریگەریەکانی لەسەر بەدەستھێنانی دادپەروەری کۆمەلایەتی.
هەروەھا لەوتەیەکیشدا رایگەیاند : " نابێت ئیش و کاری ھیچ ھاولاتیەک لەژێر ھیچ پاساوێکدا دوابخرێت و پێویستە ھەمومان لەئاستی بەرپرسیاریەتیدا بین."
ھەروەھا لای خۆشیەوە بەرێز " دکتۆر سۆران " راوێژکاری یاسایی وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی رایگەیاند : " لەمێژوی حکومڕانی ھەرێمدا یاسای چاکسازی بەباشترین یاسا دادەنرێت کەلەبواری چاکسازیدا دەرچوبێت . "
لەکۆتایی کۆبونەوەکەشدا دەرفەت رەخسێندرا بۆ سەرجەم بەرێوبەرو بەرێوبەرە گشتیەکان راشکاوانە گفتوگۆ و پرسیارو پێشنیارەکانیان بخەنەروو.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
١٥/٩/٢٠٢٠