دیدارى وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى و باڵویَزى ولاَتى پۆلۆنیا وه‌به‌رهیَنان و كردندنه‌وه‌ى پیشانگاى بازرگانى و پیشه‌سازى
جار خوێندراوه‌ته‌وه
454 ,
17/10/2010
تاوتویَ كردنى بوارى به‌رهه‌مهیَنان له بوارى بازرگانى و پیشه‌سازى و ده‌رفه‌تى كار بۆ كۆمپانیا بیانییه‌كان و قوڵتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نیَوان هه‌ریَمى كوردستان و ولاَتى پۆلۆنیا، ته‌وه‌ریَكى سه‌ره‌كى بوو له پیَشوازى كردنه‌كه‌ى به‌ریَز (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان له (ستانزلاف سمۆڵن) باڵویَزى ولاَتى پۆلۆنیا له به‌غدا، به یاوه‌رى به‌رِیَز (ماكزلاف) نویَنه‌رى وه‌زیرى رۆشنبیرى حكومه‌تى پۆلۆنیا وبه ئاماده‌بوونى راوییَژكاران و به‌رِیَوه گشتییه‌كانى وه‌زاره‌ت ، ئه‌مه‌و له دریَژه‌ى دانیشتنه‌كه‌دا باس له چۆنیه‌تى و هاوكارى كردنى له‌بوارى وه‌به‌رهیَنان و كردنه‌وه‌ى كۆمپانیاكانى ئه‌و ولاَته‌یان كرد، هه‌روه‌ها به‌شدارى كردنیان له پیَشانگا بازرگانى و پیشه‌سازییه‌كان كه له هه‌ریَمى كوردستان ئه‌نجام ده‌دریَن، له كۆتایی دانیشتنه‌كدا ئه‌گه‌رى مۆركردنى یاداشتیَكى تیَگه‌یشتن نیَوان هه‌ریَمى كوردستان و هه‌ریَمى پۆلسكا كرا، ئه‌مه‌و له دوا ئه‌نجامى دانیشتنه‌كه‌دا، په‌یوه‌ندییه دۆستایی و بازرگانى و پیشه‌سازى نیَوان هه‌ردوو لایه‌ن كرا.. له هه‌مان رۆژدا به‌رِیَز وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى، پیَشوازى كرد له شاندیَكى فه‌رمى حكوومى و كه‌رتى تایبه‌تى ئه‌ڵمانیا، له دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر خستنه رووى زیاتر په‌یوه‌ندییه‌كان له بوارى به‌رهه‌م هیَنان و هه‌ماهه‌نگى نیَوان هه‌ریَم و ولاَتى ئه‌ڵمانیا، به په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌پیَدانى بوارى بازرگانى و پیشه‌سازى، كه ولاَتى ئه‌ڵمانیا به یه‌كیَك له ولاَته زلهیَزه پیشه‌سازییه‌كان داده‌نریَ، ته‌نانه‌ت باسكردنى كردنه‌وه و هاوكارى كۆمپانیاكانى كوردستان بكه‌ن له بوارى بازرگانى و پیشه‌سازى