وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازیکرد لە قونسولى گشتى پۆڵەندا لە هەرێمى کوردستان
جار خوێندراوهتهوه
653 ,
23/07/2013
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازیکرد لە قونسولى گشتى پۆڵەندا لە هەرێمى کوردستان
ئەمرۆ سێ شەممە رێکەوتى 23/7/2013 وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازیکرد لە بالێوز (رۆمان چالاز کڤیچ) قونسولى گشتى پۆلەندا لە هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەسەر:
• پیرۆزبایکردن لەسەر دەست بەکاربوونیان وەک قونسولى گشتى پۆڵەندا لە هەرێمى کوردستان وە بەرێز سنان چلبى هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست لە ماوەى کارکردنى لە هەرێمى کوردستان.
• باسکردن لە چالاککردنى یاداشتى لێکگەیشتنى نێوان هەرێمى کوردستان و پۆلۆنیا کرا کە ئەم یاداشتە ناوەرۆکەکەى بریتى یە لە بە هێزکردنى پەیوەندى ئابوورى نێوان هەردوولا.
• لە کۆتایدا بەرێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى داوایکرد کە هانى کۆمپانیاکانى پۆڵۆنیا بدرێت تاوەکو بەشدارى کاریگەر بکەن لە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى هەرێمى کوردستان و هاوکات بەشدارى پێشانگا نێو دەوڵەتیەکان بکەن لە هەرێمى کوردستان کە بەردەوام دەکرێنەوە.