سێزدەهەمین پێشانگەی پیشەسازی خۆراك لە هەولێر لەلایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە كرایەوە. بە سەرپەرشتی بەرێز (مەسروور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی بەرێز (كەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و بەرپرسانی حیزبی و حكومی و كونسوڵەگەری زۆربەی وڵاتان. بە بەشداری 300 كۆمپانیا لە 24 وڵاتی جۆراوجۆر كە لە ئەمریكا و ئەوروپا و ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیاوە پیشانگی پیشەسازی خۆراك كرایەوە.
پیشانگاكاكە خۆی لە دوو سێكتەر پێكهاتبوو، یەكەم: پێشانگای پڕۆجێكتە بۆ كەرتەكانی بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە و كارەبا، دووەمیش پێشانگای خۆراكی كشتوكاڵییە. ئەو كۆمپانیانیای بەشداریان لە پیشانگاكە كردبوو لە هەرێمی كوردستان و وڵاتانی فەرەنسا، چیك، كوەیت، قەتەر، توركیا، ئێران، هیندستان، لوبنان، سریلانكا، ئۆكرانیا، كەنەدا، چین، پۆڵۆنیا، ئیمارات، سوید، میسر، سعودیە، ئەردەن، كینیا، ئەمریكا، هۆڵەندا و مالیزیا لە پێشانگەكەدا بەشدار بوون و بەرهەمەكانیان نمایشكرد.
جێگەی باسە لە هەرێمی كوردستان 4 هەزار و 100 كارگەی پیشەسازی هەن، لەو ژمارەیەوە 372 كارگەیان تایبەتن بە پیشەسازی خۆراك، كە تێیدا زیاتر لە 6 هەزار و 200 كرێكار كاردەكەن كە بەشێك لە پێداویستییەكانی خۆراك دابیندەكەن.