كونسوڵی گشتی میسر سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەكات
جار خوێندراوهتهوه
389 ,
11/09/2019
رۆژی سێشەممە رێكەوتی (10/9/2019) كونسوڵی گشتی وڵاتی میسر سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كرد، لەلایەن بەرێز (كەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لێكرا.
شاندی كونسوڵی میسر بە سەرۆكایەتی كونسوڵی گشتی میسر (ئەحمەد حلبی)، بە مەبەستی پەرپێدان بە پەیوەندیی بازرگانی و ئابووری نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی میسر لەگەڵ جەنابی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی كۆبوویەوە، لە كۆبوونەوەكەدا بەرێز جەنابی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، تیشكی خستە سەر گرنگی رۆڵی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی عەڕەبی و دەوروبەر، هەروەها ئامادەیی وەزارەتی بۆ پرۆژە و كۆنفرانس و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و وڵاتی میسر نیشاندا، سەرۆك كونسوڵی میسر خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر پێشوەچوونی هەژموونی پەرەپێدانی كەرتی بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان بەرزنرخاند، هیوای خواست لە داهاتوودا كار و پرۆژەی هاوبەش وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و كونسوڵگەری میسر كۆ بكاتەوە.