ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه رێكه‌وتى 11/5/2014 له ديوانى وه‌زاره‌ت (سنان چه‌له‌بى) وه‌زيرى بازرگانى و پيشه‌سازى پێشوازى كرد له به‌ڕێز (سه‌مير جماعى) قونسوڵى گشتى تونس له عراق و به‌رێز (عبدالرزاق فه‌نتاسى) به‌رپرسى قونسولگه‌رى وڵاتى تونس له عراق و هه‌رێمى كوردستان.
له دانيشتنێكدا به ئاماده‌بوونى راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتيه‌كانى وه‌زارت گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه كران:
1 – دروستكردن و په‌ره‌پێدان به په‌يوه‌نديه‌كانى وڵاتى تونس و هه‌رێمى كوردستان له رووى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان جه‌ختى له‌سه‌ر كرايه‌وه.
2 – شاندى وڵاتى تونس چه‌ند پێشنيارێكى خسته رِوو كه سوود له ئه‌زموونى وڵاتى توونس وه‌ربگيرێت له رووى گه‌شتوگوزار و كشتوكاڵييه‌وه.
3 – هه‌وڵ بدرێت كار ئاسانى بكرێت بۆ پێدانى فيزه به هاوڵاتيان و پياوانى كاره‌ى هه‌ردووو وڵات .
4 – وا برِياره له ئاينده‌يه‌كى نزيكدا گه‌شتى فرۆكه‌وانى نێوان تونس و به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان ده‌ست پێ بكات.
جێگاى ئاماژه‌يه شاندى تونسى بۆ يه‌كه‌مجاره سه‌ردانى وه‌زاره‌تمان ده‌كه‌ن و وێراى گفتوگۆيه‌كى دورودرێژ سه‌ردانه‌كه‌يان به ئيجابى بۆ هه‌ردوولا هه‌ژمار ده‌كرێت و وه‌زاره‌ت بڕياريدا هه‌رچى كارئاسانى پێويسته بۆ كۆمپانياكانى توونسى پێشكه‌شيان بكات به مه‌به‌ستى ده‌ستپِێكردن به په‌يوه‌ندييه‌كى توند‌و تۆڵ و درێژخايه‌ن له‌نێوان هه‌ردوو وڵات.