English عربى كوردی
هه‌نگاو و چالاكییه‌كانى شاندی فه‌رمى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان له‌ ولاَتى كه‌نه‌دا

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 424 , 11/10/2010

كه‌ جیَگاى شانازیه‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئۆنتاریۆ به‌ریَز پیته‌ر وله‌كاتى ده‌ستپیَكردنى به‌رنامه‌كانى خۆیان له‌نیَو ئاماده‌بووه‌كانى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان به‌ فه‌رمى به‌خیَرهاتنى به‌ریَز وه‌زیرى بازرگانى وپیشه‌سازى وشاندى یاوه‌رى كرد. شایه‌نى باسه‌ وله‌ هه‌مان رۆژدا شاندى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان سه‌ردانى په‌رلمانى فیدرالى كه‌نه‌دا كرد كه‌ شانده‌كه‌ ئاماده‌ بوون له‌ به‌شیَك له‌ دانیشتنى به‌رله‌مان كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ بوارى باج و ئابورى ولاَتى كه‌نه‌دا. هه‌روه‌ها گرنگه‌ى دان به‌ ره‌وه‌ندى كوردستانى له‌ وولاتى كه‌نه‌دا كه‌ كاریگه‌رى له‌ چه‌ند بواریَك هه‌یه‌ له‌ كۆمپانیاكان وزانكۆكان كه‌ شانده‌كه‌ به‌ پیَویستى زانى كه‌ نویَنه‌رایه‌تى ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ چاوپیَكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات له‌ شویَنى حه‌سانه‌وه‌ى شانده‌كه‌دا له‌ هوتیَلى ساتون بله‌یس له‌ تۆرنتۆ ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ خۆشحالى خۆیان ده‌ربرى به‌ هاتنى یه‌كه‌م شاندى هه‌ریَم به‌ شیَوه‌یه‌كى فه‌رمیه‌ بۆ ولاَتى كه‌نه‌دا. سه‌ردانى یه‌كه‌م شاندى هه‌ریَمى كوردستان بۆ كه‌نه‌دا سه‌رنجى گشت كه‌رتى تایبه‌ت وحكومه‌تى كه‌نه‌داى راكیَشا به‌ شیَوه‌یه‌ك كه‌ زۆرترین دیدار وكۆبونه‌كان جۆریَك له‌ نیشانه‌ى ئیراه‌ده‌ى سیاسه‌تى كه‌نه‌داى ده‌رده‌برى بۆ ئه‌نجامدانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌ریَمى كوردستان


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7905 ميوانى ئيمڕۆ
1647590 گشت ميوانه‌كان