ئینستتیوتی ئابوری ئه‌مریكی-كوردی بۆ یه‌كه‌م جار له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق یه‌كه‌مین "كۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی پیشه‌سازی له عێراق و كوردستان" ئه‌نجامدا.
به ئاماده‌بوونی به‌رێز (دكتۆر عەبدولرەزاق عوسمان ناوەندەیی) به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوانی بازرگانی و پیشەسازی كوردستان وه چه‌ندین به‌رپرسی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كه‌رتی تایبه‌ت و پسپۆرانی پیشه‌سازی پێكه‌وه له‌سه‌ر ئایندهی كه‌رتی پیشه‌سازی گفتوگۆیان كرد.