English عربى كوردی
پێشوازی له‌ راوێژكارانی وه‌زاره‌تی ئابوری هه‌نگاریا

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 431 , 10/01/2011

ه‌رواری 9/1/2011 ، له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ، به‌رِێزان راوێژكارانى په‌یوه‌ندیه‌كانى بازرگانى و ته‌كنلۆجیای زانیاری پێشوازیان كرد له‌ شاندێكى حكومى و كه‌رتى تایبه‌تى هنگاریا ، ئه‌م شانده‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى به‌رِێز (لازلۆ كوانزینسكى)گه‌وره‌ راوێژكارانى وه‌زاره‌تى ئابورى كۆمارى هنگاری بوو .. له‌ میانه‌ى سه‌ردانى شاندى هنگارى وه‌ له‌ چوارچێوه‌ى ئاشنابوونى شانده‌كه‌ به‌ بوارى ئابورى هه‌رێمى كوردستان وه‌ ده‌رفه‌ته‌كانى كار و بیزنس و وه‌به‌رهێنان به‌ شێوه‌یه‌كى تێر و ته‌سه‌ل راوێژكارانی وه‌زاره‌ت شى كردنه‌وه‌یه‌كى زانستیانه‌یان ئاراسته‌ى شانده‌كه‌ی هنگاریا ‌ كرد .. به‌رامبه‌ر ئه‌م شى كردنه‌وه‌یه‌یش شانده‌كه‌ بریاریاندا به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ ئه‌م راستیانه‌ بگوازنه‌وه‌ وولاته‌كه‌ى خۆیان وه‌ كۆمپانیاكانى هنگارى هان بده‌ن بۆ ئه‌نجام دانى وه‌به‌رهێنان و بیزنسى له‌ هه‌رێمى كوردستان ، شایه‌نی باسه‌ ئه‌م سه‌ردانه‌ى شاندى هنگارى ده‌كه‌وێته‌ چوارچێوه‌ى پێگه‌ى ئابورى هه‌رێم كه‌ جۆرێك له‌ بوژانه‌وه‌ى ئابورى به‌ خۆوه‌ ده‌بینێت


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان