پەرەپێدانى پەیوەندیە ئابوورى و بازرگانیەکانى نێوان هەرێم و وڵاتى ئیتالیا
جار خوێندراوهتهوه
781 ,
01/01/2013
ئەمرۆ یەکشەممە ڕێکەوتى 27/10/2013 بەڕێز سنان چەلەبى) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى کرد لە قونسڵى گشتى ئیتالیا بەڕێز (کارمیلۆ فیکارا) سەرۆکى ژوورى بازرگانى میلانۆ و شاندى یاوەریان لە دیدارێکدا باس لە:
1- پەرەپێدانى پەیوەندیە ئابوورى و بازرگانیەکانى نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و وڵاتى ئیتالیا کرا. لە ڕێگاى رەخساندنى دەرفەتى لەبار و گونجاو بۆ کارى بازرگانى و وەبەرهێنان لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
2- هاتن و بەشداربوونى 72 کۆمپانیاى ئیتاڵى کە بەشدارى لە پێشانگاى Project iraq دەکەن لە 28/10/2013 لە هەولێر، ئەمەش بە دەرفەتێک زانرا بۆ ئەوەى شارەزای توانا و پسپۆرى کارى کۆمپانیا ئیتالیەکان بین.
لە دانیشتنەکەدا بەڕێز (سنان چەلەبی) دڵنیا کردنەوە کە هەڕێمى کوردستان ژینگەیەکى لەبارى هەیە بۆ بازرگانى و وەبەرهێنان و هانى دان کە کۆمپانیاکانیان ئاگاداربکەنەوە بە مەبەستى وەربەرهێناکردنە زیاتر لە هەرێمى کوردستان.