English عربى كوردی
کەمکردنەوەى نهێنى بۆ دروستکردنى پەنکەرى سایلۆ لە هەرسێ پاریزگاى هەولێر ,دهۆک ,سلێمانى

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1239 , 13/04/2015

وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەڵدەستێت بە کەمکردنەوەى نهێنى بۆ دروستکردنى پەنکەرى سایلۆ لە هەرسێ پاریزگاى هەولێر ,دهۆک ,سلێمانى هەرکۆمپانیایەک ئارەزووى بەشدارى کردنى هەیە باسەردانى دیوانى وەزارەت / بەڕێوەبەرایەتى گرێبەستەکان بکات بەمەبەستى وەرگرتنى تەندەر , نرخى تەندەر:

١ هەولێر ٢٤٠٠٠٠ دووسەد و چل هەزار دینار

٢ دهۆک ٣٥٠٠٠٠ سێ سەد و پەنجا هەزار دینار

٣ سلێمانى ٣٨٠٠٠٠سێ سەد و هەشتا هەزار دینار

دوا کات بۆ وەرگرتنى تەندەر کاتژمێر ١٢ ى رۆژى دووشەممە ٢٧/٤/٢٠١٥ دەبێت و لە ١٤/٤/٢٠١٥ وە دەست پێ دەکات.

مەرجەکانى وەرگرتنى تەندەر:

١- دەبێت کۆمپانیاى تۆمارکراو بێت.

٢-هێنانى بارمتە ى سەرەتایى  بؤ ١ )هەولێر ٣٠,٠٠٠,٠٠٠سى ملیۆن دینار    ٢) دهۆک ٤٠,٠٠٠,٠٠٠چل ملیۆن دینار      ٣ )سلێمانى٥٠,٠٠٠,٠٠٠ پەنجا ملیۆن دینار

٣ تەندەرەکە دەبێت لە ناو زەرفێکى مۆرکراو بێت ناو و ناونیشانى بەڵێندەر و کۆمپانیاى لەسەر نووسرا بێت.

٤ پارەى فرۆشتنى تەندەر ناگەڕێتەوە .

٥ کردنەوەى سندوق بۆ وەرگرتنى تەندەر کاتژمێر ٨,٣٠ بەیانى و داخستنى لە کاتژمێر ١٢ى نیوەڕۆ

تێبینى/ پرۆسەى تەندەرەکە بۆ هەر پارێزگایەک بە جیا ئەنجام دەدرێت

 




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان