English عربى كوردی
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێكی كونسڵخانەی گشتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1132 , 06/02/2019

رۆژی سێشەممە رێكەوتی (5/2/2019) شاندێكی كونسڵخانەی ئەمریكی لە هەولێر كە پێكهاتبوون لە ( جەیس لۆباك) نوێنەری دارایی خەزێنەی ئەمریكا لە باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، و (برادلی ئیڤێنس) بەرپرسی ئابووری پێشكەوتوو لە كۆنسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەولێر سەردانی دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كرد، لەلایەن بەرێزان دكتۆر (عەبدوڵرەزاق عوسمان ناوەندەیی) بەرێوەبەری گشتی دیوان و بەرێز(فەتحی موحەمەد عەلی) راوێژكاری پەیوەندییەكان و بەڕێز (حوسێن نیازی) راوێژكاری ئایتی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و بةريَز (عمر اسماعيل محمد) بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان پێشوازی لە شاندی میوان كرا. 

شاندەكە بە مەبەستی ئاگاداربوون و وەرگرتنی زانیاری لەسەر رەوشی ئابووری و بانكی و بازرگانی و پتەوكردنی پەیوەندییەكان و چۆنیەتی راپەڕاندنی كاروباری بازرگانی و شێوازی كاركردن و وەبەرهێنانی كۆمپانیای بیانی لە هەرێمی كوردستان سەردانەكەیان ئەنجامدا، لە دانیشتنێكدا بەرێز بەرێوەبەری گشتی دیوان وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان، تیشكی خستە سەر رەوشی بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان، چەندین زانیاری و داتای بۆ شاندی میوان خستەروو لەوانە بوونی زیاتر لە (5000) هەزار كارگە و هەروەها زیاترلە (22000) هەزار كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە هەرێمی كوردستاندا تۆمار كراون، هەر لە میانەی دانیشتنەكەدا بەرێوەبەری گشتی دیوان ئامادەیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەربڕی بۆ كاری هاوبەش و هەماهەنگی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەو كۆمپانیانەی مەبەستیانە لە هەرێم كاری بازرگانی و وەبەرهێنان ئەنجام بدەن، لە باسێكی دیكەدا بەرێز بەرێوەبەری گشتی دیوان بە شاندی میوانی راگەیاند كە كۆمپانیاكانی ئەمریكی رێژەیان لە هەرێمدا كەممە و پێویستە ژمارەیان زیاتر بێت، هەر لە دانیشتنەكەدا باس لە سیستەمی بانكی و پەرەپێدانی ئابووری و چۆنیەتی رێگەدان بەكاركردنی كۆمپانیاكان تەوەرەێكی دیكەی دانیشتنەكە بوو.




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7850 ميوانى ئيمڕۆ
1647535 گشت ميوانه‌كان