English عربى كوردی
سه‌ردانى شاندى ئیمارات بۆ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى... ئیمارات پرۆژه‌ى گه‌شتیارى له‌ هه‌ریَمى كوردستان ئه‌نجام ده‌دات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 376 , 27/11/2010

سه‌ردانى ئه‌و شانده‌ ده‌كه‌ویَته‌ چوارچیَوه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانى و ئابووریه‌ى نیَوان هه‌ریَمى كوردستان و ئیمارات، بۆ ئه‌وه‌ى قۆناغه‌كانى داهاتوو گرنگتر و هه‌ماهه‌نگى نیَوان هه‌ردوولایه‌نه‌ له‌ بوارى بازرگانى و ئابوورى پته‌وتر بكریَت، هه‌روه‌ها گۆرِینه‌وه‌ى بیر ورِا و گفتۆگۆ له‌سه‌ركردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نیَوان پیَشانگاى شارقه‌ له‌گه‌ڵ پیَشانگاى نیَوده‌وڵه‌تى هه‌ولیَر بووه‌ باسیَكى سه‌ره‌كى دانیشته‌كه‌. پاشان له‌لایه‌ن به‌رِیَز وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى خۆشحاڵى ده‌ربرِى له‌مه‌رِ سه‌رادنى ئه‌و شانده‌ و تیشكى خسته‌ سه‌ر گرنگى په‌یوه‌ندى هه‌ردوولایه‌ن و كار ئاسانى بۆ هاتنى كۆمپانیا و سه‌رمایه‌گوزارانى ئه‌و ولاَته‌ بۆ هه‌ریَمى كوردستان، دواتر شانى میوان جه‌ختی خسته‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى پرۆژه‌كانى گه‌شتیارى و بازرگانى له‌ هه‌ریَمى كوردستان و هاندانى كۆمپانیاكنى ئیمارات بۆ ئه‌نجامدانى كارى وه‌به‌رهیَنان و ئابوورى و چه‌ندین بوارى دیكه‌.


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان