رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی (19-9-2019) بەرێز (كەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرد لە شاندی رێكخراوی پاراستنی مافی مرۆڤ لە عێراق.
شاندەكە بەمەبەستی پیرۆزبایی و هەماهەنگی كار و چاڵاكی سەردانی وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازیان كرد، وێڕای ئاراستەكردنی سوپاس و پێزانینى رێكخراوی پاراستنی مافی مرۆڤى عێراقى بۆ جەنابی وەزیر، هەروەها بڕوانامەی رێزلێنیان بە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەخشی.