وه‌زاره‌تى بازرگانى و و پيشه‌سازى به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى يونيدۆبه‌رنامه‌ى (سه‌نته‌رى په‌ره‌پێدانى پرۆژه‌كان EDC) هه‌ڵده‌ستتێت به كردنه‌وه‌ى خولێكى 15 رۆژى بۆ ئه‌وانه‌ى نيازى دامه‌زراندنى پرۆژه‌ى بچووك و مام ناوه‌نديييان هه‌يه، يان ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت پرۆژه‌كانيان په‌ره‌پێ بده‌ن.
به‌ر‌نامه‌ى خوول:
* ئاشناكردنى خاوه‌نكاران به بنه‌ما سه‌رده‌مييه‌كانى كاركردن.
* به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى سه‌رچاوه مرۆييه‌كان له چۆنيه‌تى به‌ڕێوه‌بردنى پرۆژه‌كانيان له سه‌رجه‌م بواره‌كانى كارگێڕى و دارايي و كۆنترۆڵى جۆرى.
* چۆنيه‌تى به‌بازاڕكردنى به‌رهه‌مه‌كانيان.
* سيسته‌مى بانكى و ڕێنماييه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ وه‌رگرتنى قه‌رزى حكومى.
ئه‌و به‌ڕێزانه‌ى كه ئاره‌زووى به‌شداريكردنيان هه‌يه ده‌توانن به‌م ناونيشانه سه‌ردانمان بكه‌ن به مه‌به‌ستى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى به‌شداريكردن:
وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازى/ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى پلاندانان و به‌دژاداچوون ـ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى په‌ره‌پێدانى مرۆيي.
كاتى ئه‌نجامدانى خول:
رۆژ و ڕێكه‌وتى خوول: يه‌كشه‌ممه 7/12/2014
ماوه‌ى خوول: 15 رۆژ و رۆژانه له كاتژمێر 2.00 پاش نيوه‌ڕۆ تاوه‌كو 5.00 ئێواره.
شوێنى ئه‌نجامدانى خوول: وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازى ـ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى پلاندانان و به‌دواداچوون.
سه‌رجه‌مى به‌شدارببوانى خول: 25 به‌شداربوو
ب. په‌يوه‌نديه‌كان و راگه‌ياندن