English عربى كوردی
وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى به‌شدارى له‌ كردنه‌وه‌ى (6)هه‌مین پیشانگاى هه‌ولیَرى نیَوده‌وڵه‌تى كرد

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 431 , 19/10/2010

رۆژى (18-10-2010) به‌ریَز (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان، به‌شدارى له‌ كردنه‌وه‌ى شه‌شه‌مین پیشانگاى نیَوده‌وڵه‌تى له‌ شارى هه‌ولیَر كرد، كردنه‌وه‌ى پیشانگاكه‌ به‌ ئاماده‌بوونى (د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د) ساڵح سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان و وه‌زیرى بازرگانى حكومه‌تى عیراقی فیدرال و چه‌ندین وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان وبه‌رِیَوه‌به‌رى گشتى پیشانگاكان (‏IFP GROUP‏ ) و پاریَزگارى هه‌ولیَر و چه‌ندین كه‌سایه‌تى سیاسی و بازرگانى و پیشه‌سازى و كۆمپانیاى جیهانى و ریَكخراوى حكومى و كه‌رتى تایبه‌ت. له‌م پیشانگایه‌دا به‌ به‌شدارى (850) كۆمپانیاى بیانى له‌ ولاَتانى جیهان كالاَ و به‌رهه‌مه‌كانیان پیَشكه‌ش كرد، ئه‌و پیشانگایه‌ش بۆ ماوه‌ى (3) رۆژ به‌رده‌وام ده‌بیَ، به‌ یه‌كیَك له‌ ده‌ستكه‌وته‌ بازرگانییه‌كان داده‌نریَ و كه‌ ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ له‌ كۆمپانیا بیانییه‌كان له‌ هه‌ریَمى كوردستان به‌رهه‌مه‌كانیان پیَشكه‌ش بكه‌ن.‏


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7905 ميوانى ئيمڕۆ
1647590 گشت ميوانه‌كان