واژۆكردنى گريبهستى دروستكردنى سايلۆى چه‌مچه‌مال
جار خوێندراوه‌ته‌وه
840 ,
10/02/2014
واژۆكردنى گريبهستى دروستكردنى سايلۆى چه‌مچه‌مال
ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه رِێكهوتى ٢٠١٤/١/١٩وهزيرى بازرگانى و پيشه‌سازى (سنان چهلهبي) هه‌ستان به واژۆكردنى گرێبه‌ستى دروستكردنى سايلۆى چه‌مچه‌ماڵ له‌گه‌ل نوێنه‌رانى كۆمپانياى كۆسره‌ت و بارجان له ديوانى وه‌زاره‌ت، جێگاى ئاماژه‌يه ئه‌م سايلۆيه به قه‌باره‌ى ٤٠هه‌زار ته‌ن ده‌بێت كه ١٠ كۆگا له‌خۆ ده‌گرێت و به گوژمه‌ى تێچوونى دروستكردنى ٢٢.٥٠٠.٠٠٠.٠٠٠دينارى عێراقيه. بيست و دوو مليار و پێنج سه‌د مليۆن دينارى عێراقى و ماوه‌ى دروستكردنى ٣٧٠رۆژه، بێگومان دروستكردنى ئه‌م سايلۆيه ده‌بێته هۆكارێك بۆ هاندانى جوتيارانى ناوچه‌كه كه په‌ره به تواناكانيان بده‌ن بۆ زيادكردنى به‌رهه‌ميان چونكه هه‌ست ده‌كه‌ن ئاسايشى خۆراكيان له ناوچه‌كه دابين بكه‌ن.