کونسوڵى ئیتاڵیا سەردانى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى دەکات
جار خوێندراوهتهوه
615 ,
04/09/2011
ئەمڕۆ (4-9-2011) بەرێز (سینان چەلەبی) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى کرد لە (سیمۆن دی سانت) کونسوڵى ئیتاڵیا لە هەرێمى کوردستان، لە سەرەتاى دانیشتەکەدا باس لە چەندین هەنگاوى بوارى بیزنس لە نێوان ئیتاڵیا و هەرێمى کوردستان و گرنگى پتەوکردنى پەیوەندى ئابوورى نێوان کەرتى تایبەتى هەردوو لایەن و کاراکردنى رۆڵى کۆمپانیا ئیتاڵیەکان لە هەرێمى کوردستان و بە تایبەت ئەو چوار پێشانگایەى کە پێشتر لەلایەن کۆمپانیا ئیتاڵیەکان لە هەولێر کرایەوە، ئەوەش ماناى رەنگدانەوەى پەرەسەندنى بوارى ئابوورى و بازرگانى لە هەرێمى کوردستان و زیاتریش قوڵتر کردنى پەیوەندى نێوان ئیتاڵیا و هەرێمى کوردستان دەبەخشێ.
دواتر بەرێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پشتگیرى وەزارەت و حکومەتى نیشاندا بەرامبەر بەهێزکردن و پشتگیرى کردنى پەیوەندییەکانى هەردوو لایەن لە گشت بوارەکاندا و زیاتریش گرنگیدانى کۆمپانیا و خاوەنکارانى بیزنسی ئیتاڵیا تاوەکو لە کوردستان بەرهەمەکانیان لە پیشانگا و بازاڕەکاندا نمایش بکەن.