وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى پێشوازى له كونسوڵى بازرگانى میسر و توركیا كرد
جار خوێندراوه‌ته‌وه
482 ,
03/03/2011
ئه‌مرِۆ پێنج شه‌ممه 3-3-2011 به‌رێز وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى كرد له (سلێمان عوسمان) كونسوڵى گشتى ولاَتى میسرى عه‌ره‌بی له هه‌رێم به یاوه‌رى كونسوڵى بازرگانى میسرى كه به سه‌ردانێكى فه‌رمی گه‌یشتنه وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى.
له‌لایه‌ن (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى وێرِاى به‌خێرهاتنى شاندى ناوبراو، باسی په‌یوه‌ندییه بازرگانیه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ولاَتى میسر كرا بۆ ئه‌نجامدانى چه‌ندین پرۆژه‌ى دیارى كرا‌و كه پێشتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ شاندێكى هه‌رێمى كوردستان كه سه‌ردانى ولاَتى میسریان كردبووباس كرابوو، هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نرا كه به‌پێ پرنسیبه بازرگانییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا برِیارى ئاڵۆگۆرِكردنى بوارى به‌رهه‌م و چه‌ندین پرۆژه‌ى بازرگانى له داهاتوودا ده‌خرێته وارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
هه‌ر له‌میانى پێشوازییه‌كانى وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى له شانده بازرگان و نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا، و له هه‌مان رۆژدا، به‌رێز (سینان چه‌له‌بی) وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى، تاوتۆى په‌ره‌پێدانى زیاتر له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كورستان و ولاَتى توركیا كرا و، پاراستن و پێشكه‌وتنى ئه‌و بواره بازرگانییه‌ى كه ئێستا ره‌خساوه له‌گه‌ڵ بوونى ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ى له بوارى پاراستنى ره‌وشى ئه‌مرِۆى هه‌رێم، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌ى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ولاَتى توركیا، ئه‌مه‌ش له دیدارێكى وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى له‌گه‌ڵ كونسوڵى بازرگانى ولاَتى توركیا كه به یاوه‌رى نوێِنه‌رانى چه‌ند كۆمپانییه‌كى توركى سه‌ردانى وه‌زاره‌تیان كرد به‌رێوه‌چوو