English عربى كوردی
راوێژکارى پەیوەندییەکان و بەڕێوەبەرەگشتییەکان بەشدارى رێوڕەسمى هەناردەکردنى سێتى دروستکردنى بلۆک بۆ دوبەى دەکەن

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1762 , 07/07/2015

ئەمڕۆ ٧/٧/٢٠١٥ بە نوینەرایەتى جەنابى وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى بەڕێز (فتحى محمد على) راوێژکارى پەیوەندییەکان بەشدارى کرد لە رێورەسمى هەناردەکردنى سێتى دروستکردنى بلۆک( خەباتەى مەرکەزى و کابسە ) بۆ وڵاتى ئیمارات.
بەرێز (فتحى محمد على) لە وتەیەکیدا بۆ ئامادەبووان جەختى لە گرنگى ئەو هەنگاوە ى کۆمپانیاى (فاضل) کردەوەو زیاتر هانیدان بۆ ئەو جۆرە دەستپێشخەرییانە, لە بەشێکى ترى وتارەکەیداتیشکى خستە سەر بایەخى ئەوجۆرە پرۆژانە لە بەرزکردنەوەى تواناو سومعەى هەرێمى کوردستان لە ئاستى  جیهانى دەرەوەدا و پاڵپشتى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى بۆ ئەو جۆرە پرۆژانە دووپاتکردەوە.
شایەنى باسە کۆمپانیاى( الفاضل ) بە کوالێتییەکى بەرز ئامێرەکانى بەرهەم دەهێنێت و پیشتر بەرهەمەکانى لە بازاڕەکانى باشوور و ناوەڕاستى عیراق دەفرۆشت و لە ئیستادا یەکەم وەجبەى بەرهەمەکانى دەگاتە دوبەى. 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7903 ميوانى ئيمڕۆ
1647588 گشت ميوانه‌كان