شاندی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بەشداری گفتوگۆی پرۆژە یاسایی شار و شارۆچكەكانی پیشەسازی لە وڵاتی ئوردن دەكات
جار خوێندراوهتهوه
1343 ,
26/01/2017
بەمەبەستی بەشداری كردن لە كۆنفرانسی گفتوگۆكردنی لەسەر پرۆژە یاسای شار و شارۆچكەكانی پیشەسازی لە وڵاتی ئوردن، شاندێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی بەرێوەبەری دیوانی وەزارەت بەشداری كۆنفرانسەكەی كرد.
شاندەكە بە سەرپەرشتی دكتۆر (عەبدوڵرەزاق عوسمان ناوەندەیی) بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت بە هاوكاری و هەماهەنگی رێكخراوی یونیدۆ – UNIDO) بەشداری لە گفتۆگۆكەدا كرد كە لە وڵاتی ئوردن لە رۆژانی (22 تا 24 / 1/ 2017) بەڕێوەچوو، بەرێز بەرێوەبەری گشتی دیوان، چەندین تێڕوانین و بیر و بۆچوون و رەوشی ئێستای پیشەسازی هەرێمی كوردستانی لە كۆنفراسەدا بۆ ئامادەبووان خستەروو، هەروەها ئاڵۆگۆركردنی بیر و ڕا تەوەرێكی دیكەی چالاكییەكانی شاندی وەزارەت بوو، دوای تەواو بوونی گفتوگۆكە شاندی وەزارەت بە سەركەوتوویی گەڕایەوە و هەروەها ئەو زانیاری و بابەتە بەسوودانەی لە كۆنفراسەكەدا خڕایە روو پێشكەشی لایەنی پەیوەندیداری لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كرد.