وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى لە کونسولى یۆنانى لە هەولێر دەکات
جار خوێندراوهتهوه
727 ,
19/07/2010
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ 19/7/2010 بەڕێز (سنان چەلەبى) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى لە دیوانى وەزارە وە بە ئامادەبوونى راوێژکارى پەیوەندییەکان پێشوازى کرد لە (نیکۆلاس دۆکاس) کونسوڵى یونانى لە هەولێر.سەرەتا بەڕێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى لە میانەى سەردانەکەدا بە گەرمى بەخێرهاتنى شاندى میوان کردو باسى رەوشى ئابورى و پیشەسازى هەرێمى کوردستانى کرد بۆ ئامادەبووان و تیشکى خستە سەر پەیوەندى هاوبەشى نێوان هەردوولایەنى وڵاتى یۆنان و هەرێمى کوردستان وە چۆنیەتى ئەنجامدانى هەنگاوەکانى پەرەپێدانى پەیوەندییەکان باسى لێوەکرا. لەلایەن خۆشیانەوە بەڕێز (نیکۆلاس دۆکاس) کونسوڵى یۆنانى سوپاسى وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەى لە میوانانى کرد و خۆشحاڵى خۆى دەربڕى سەبارەت بە گەشەى ئابوورى لە هەرێمى کوردستان