وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشەسازى و رێكخراوى یونیدۆخولێک بۆ خاوەنکاران دەکەنەوە
جار خوێندراوه‌ته‌وه
1132 ,
12/05/2015
لە بەرێوەبەرایەتى گشتى پلاندانان – بەرێوبەرایەتى پەرەپێدانى مرۆیى بە هەماهەنگى لە گەڵ رێکخراوى یونیدۆ خولێکى دوو هەفتەیى بۆ خاوەنکارانى شارى هەولێر کرایەوە
٧/٥ / ٢٠١٥ كۆتای هات به‌خولێكی 15 رۆژه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشەسازى به هه‌ماهه‌نگى له گه‌ڵ رێكخراوى یونیدۆ ئه‌نجامدرا، بۆ خاوه‌نكارانی شاری هه‌ولێر ، به‌رنامه‌ى خوله‌كه تایبه‌ت بوو به خاوه‌نكارانی كه‌رتى تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى پرۆژه‌ى بچووك و مام ناوه‌ندیان هه‌یه، به‌مه‌به‌ستى ئاشناكردنیان به بنه‌ما سه‌رده‌مییه‌كانى كاركردن وه‌به‌رز كردنه‌وه‌ى شاره‌زاییان له چۆنیەتى به‌رێوه بردنى پرۆژه له گشت بواره‌كانى كارگێڕى و دارایى و كونترۆڵى جۆرى دا، وه چۆنیه‌تى به بازاركردنى به‌رهه‌مه‌كانیان، هه‌روه‌ها سیسته‌مى بانكى وه رێنمایی پێدانى قه‌رز.ئه‌وه‌ى شایانى باسه (٢٠)خاوه‌نكار له بواره جیاجیاكاندا به‌شدارییان له خوله‌كه كردبوو، وه له كۆتایى خوله‌كه لە لایەن بەرێز _ (ئةندازيار - سوار عزيز) بەرێوەبەرى گشتى پلاندانان بڕوانامە به‌سه‌ر به‌شداربووانى خوول دابه‌شكرا.