وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى سەرپەرشتى خوولێکى راهێنان دەکات
جار خوێندراوهتهوه
516 ,
27/07/2011
بە سەرپەرشتى وەزارتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمی کوردستان و رێکخراوى یۆنیدۆ، ئەمڕۆ (26-7) کۆتایی هێنا بە خوولێکى راهێنان لە ژێر ناوى (بەرنامەى هاندانى وەبەرهێنان و پێشخستنى پرۆژە)، کە (25) کەس بەشداریان تێیادا کردبوو بۆ پەرەپێدانى تواناى گەنج بۆ پێشخستنى پرۆژە و دروست کردنى دوارۆژى گەشدار لە بوارى ئابوورى.
ئەم بەرنامەیە لەلایەن (یونیدۆ) ئامادەکراوە بە مەبەستى هاندانى پرۆژەى بچووک و بەم بۆنەیەوە بڕوانامەى دەرچوون بەسەر بەشداربووان دابەش کرا، لە داهاتووشدا ئەم بەرنامەیە بەردەوام دەبێ و بە هاوکارى وەزارتى بازرگانى و پیشەسازى بۆ زیاتر خستنە روو و پێشکەوتنى بوارى ئابوورى و زانیارى لەمەڕ زانستى نوێ بوارى ئابوورى لە هەرێمى کورستان و گرێدانى بە ئابوورى جیهان