وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى سایلۆى پیرەمەگروونى کردەوە
جار خوێندراوهتهوه
1506 ,
18/05/2015
ئەمڕۆ ٢٠١٥/٥/١٧ بە سەرپەرشتى بەڕێز (ساماڵ سەردار) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى و بە ئامادەبوونى پارێزگارى سلێمانى و بەرپرس و بەرێوەبەرەگشتییەکانى وەزارەت و چەندین بەرپرس و میوانى دیکە سایلۆى پیرەمەگروون کرایەوە, شایەنى باسە ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانى وەزارەت کە گەورەترین سایلۆى هەرێمى کوردستانە و تواناى هەڵگرتنى هەشتا هەزار تۆن ٨٠٠٠٠ دانەوێڵەى هەیەو لەسەر رووبەرى ٤٤ دۆنم زەوى جێبەجێکراوە بە کوالێتییەکى بەرزو تواناى وەرگرتنى ٤٠٠ تۆن دانەوێڵەى هەیە لە کاتژمیرێکدا.
لەسەرەتاى رێورەسمەکەدا بەڕێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى وتارێکى پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و تیایدا تیشکى خستە سەر گرنگى پرۆژەکە بۆ هەرێمى کوردستان و ناوچەکە و گرنگى پرۆژەکە لە دابینکردنى ئاسایشى خۆراکدا بۆ هەرێمى کوردستان, لە بەشێکى ترى وتارەکەیدا جەختى کردەوە لەسەر هەوڵى بەردەوامى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى بۆ وەرگرتنەوەى مافى جووتیاران کە تا ئێستا بە داخەوە هەندێک لە جووتیاران پارەى گەنمى ساڵى پاریان وەرنەگرتووە بە هۆى قەیرانى دارایى عیراقەوە