رۆژی چوارشەممە رێكەوتی (17/7/2019) بەرێز (كەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی كرد.
بە ئامادەبوونی بەرێزان (نەوزاد ئەدەهەم) بەرێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی، بەرێوەبەرانی لق و بەشەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی بازرگانی گشتی كۆبوونەوەكە ئەنجام درا، سەرەتا لەلایەن بەرێز جەنابی وەزیر چەندین پرسی دەربارەی ئاست و رەوشی بازرگانی گشتی لە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی و بەرێوەبەرایەتی بازرگانی بە تایبەتی خستە روو، دواتر لەلایەن بەرێوەبەری گشتی بازرگانی و بەرێوەبەرانی بەرێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی چەندین پرس ئالۆگۆڕكرا، هەر لە دانیشتنەكەدا گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی باشتر كردنی رێكارەكانی بەرەو پێشبردنی كاروباری ئیداری بۆ بەرێوەبەرایەتی ناوبراو كرا.