English عربى كوردی
راگەیاندراوێک لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازییەوە

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 2365 , 19/06/2016

بەناوى خواى گەورەومیهرەبانەوە

لە رۆژى ١٦ / ٦/٢٠١٦ کۆبوونەوەیەک لە دیوانى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامدرا بە سەرۆکایەتى بەڕێز سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران و بە ئامادەبوونى بەڕێز (د.على سندى) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێم بەوەکالەت و بریکارى وەزارەتى دارایى و ئابوورى و بەڕێز د.ئامانج راوێژکارى یاسایى ئەنجومەنى وەزیران و ستافى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى و نوێنەرى یەکێتى جووتیارانى هەرێمى کوردستان , سەبارەت بە تاوتوێکردنى نووسراوى ژمارە(١٣٢٠) ى وەزارەتى بازرگانى عیراق لە ١٥/٦/٢٠١٦ کە تایبەتە بە بڕینى بڕى %٣٠بڕى خەمڵێنراوى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى هەرێمى کوردستان...

گفتوگۆیەکى تێر و تەسەل سەبارەت بەم بابەتە کرا , بەڕێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم هەر لە کاتى کۆبوونەوەکەدا پەیوەندى کرد بە بەڕێز (سلمان الجمیلى) وەزیرى بازرگانى عیراقى فیدراڵ لە ڕێگەى تەلەفۆنەوە و جەختى کردەوە لە سەر چاوپێداخشاندنەوە بەو بڕیارە چاوەڕواننەکراوە و نیگەرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى

 

 

هەرێمى پێڕاگەیاندن و داواى لێکرد بەپەلە چاوپێداخشاندنەوەیەک لەو بڕیارە بکەن لەبەرژەوەندى جووتیارانى هەرێمى کوردستان .

شایەنى باسە بەرێز( د.على سندى) ئەوەیشى پێڕاگەیاندن کە ئێمە چاوەڕوانى ئەوەمان دەکرد پارەى دواکەوتووى جوتیارانى هەرێم بۆ ساڵى ٢٠١٤ و ٢٠١٥ رەوانەى هەرێم بکرێت نەک بڕینى %٣٠ لە بڕى خەمڵێنراوى وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێم کەمبکرێتەوە!! جێگاى ئاماژەیە ساڵانە وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو پێشنیارى بڕى دانەوێڵەى بەرهەمهێنراوى هەرێم دەنێرێت بۆ وەزارەتى کشتوکاڵى عیراقى فیدراڵ بە مەبەستى دابینکردنى شایستەى دارایى پێویست بۆیە گرنگە بڕە گەنمى خەمڵێنراو ساڵانە نزیک بێت لە بڕى بەرهەم هاتوو. ئێستاش وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى لەسەر هێڵە بۆ چارەسەرکردنى ئەم بابەتە

بەڕێوەبەایەتى پەیوەندییەکان و راگەیاندن

١٨/٦/٢٠١٦




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7899 ميوانى ئيمڕۆ
1647584 گشت ميوانه‌كان