وه‌فدى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان به‌شدارى له نمایشیَكى نیَوده‌وڵه‌تى له شارى (جنیَف) ده‌كات
جار خوێندراوه‌ته‌وه
450 ,
22/11/2010
به‌ریَز وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌ریَمى كوردستان له میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ شارى جنیَف له سویسرِا بۆ به‌شداریكردن له كۆنگریه‌كى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شداریان له نمایشگاى نیَوده‌وڵه‌تى شارى جنیَف كرد، به یاوه‌رى به‌ریَزان (عه‌زیز ئیبیراهیم) به‌ریَوه‌به‌رى بازرگانى گشتى و د.سۆران شكر و حسیَن چه‌له‌بی راویَژكارانى وه‌زاره‌ت، ئه‌مه‌و له سه‌ردانه‌كه‌یاندا وه‌فدى هه‌ریَم له‌گه‌ڵ به‌رِیَوه‌به‌ران و هه‌ڵسورِیَنه‌رانى نمایشگاكه و چۆنییه‌تى و میكانیزمى ریَكخستنى نمایشگاكه‌یان تاوتویَكرد، نمایشگاى نیَوده‌وڵه‌تى جنیَف له ساڵى (1926) دروست كراوه و به یه‌كیَك له نمایشگا جیهانییه پیَشكه‌وتووه‌كان داده‌نریَت، كه به شیَوازیَكى مۆدیَرن و به ته‌كنه‌لۆژیاى سه‌رده‌م له ساڵى 2003 نویَ كراوه‌ته‌وه و قه‌باره‌ى (70) هه‌زار مه‌تر دووجایه و تا (100) هه‌زار كه‌س ده‌توانن سه‌ردانى بكه‌ن، هه‌روه‌ها سالاَنه چه‌ندین جۆر نمایشگاى تیَدا ده‌كریَته‌وه و له‌وانه‌ش (نمایشگاى ئوتۆمبیَل و نمایشگاى داهیَنراوه‌كان) كه له سه‌رتاسه‌رى جیهان خه‌ڵكى سه‌ردانى ده‌كه‌ن.