وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى لە شاندێکى بازرگانى و کارى بانکى وڵاتى تورکیا کرد
جار خوێندراوهتهوه
608 ,
26/07/2012
رۆژى پێنج شەممە ڕێکەوتى 26/7/2012 بەڕێز (سنان چەلەبى) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى کرد لە شاندێکى بازرگانى و کارى بانکى وڵاتى تورکیا کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (مراد بیلگیچ) بەڕێوەبەرى بەش لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى لە تورکیا و (نجدت پولات) بەڕێوەبەرى هۆبەى هەولێر و بەڕێز (جان یوجەل) بەڕێوەبەرى هۆبە لە تورکیا و بەڕێز (ئوتکو ئوزدەمیر) بەڕێوەبەر لە بەشى کردەى و بەڕێز (ئەحمەد ناجى نارشاب) یاریدەدەرى بەڕێوەبەرایەتى گشتى لە تورکیا.
سەرەتا بەڕێز (سنان چەلەبى) بە گەرمى بەخێرهاتنى شاندى میوانى کرد و کارى کۆمپانیا تورکیەکانى بەرز نرخاند .
لە میانەى دانیشتنەکەدا باس لە قەبارەى بازرگانى و چۆنیەتى بەرەوپێشبردنى سیستەمى کارى بانکى کرا لە نێوان وڵاتى تورکیا و هەرێمى کوردستان، هاوکات باس لە کردنەوەى چەند لقێکى بانکى کرا لە شارەکانى سلێمانى و دهۆک و لە ئایندەشدا لە شارەکانى کەرکوک و بەغداد.
لە بەشێکى ترى دانیشتنەوەکەدا باس لە ئیش و کاروچالاکیەکانیان کرد لە هەولێر