جار خوێندراوهتهوه
652 ,
01/01/2013
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ بە ڕێز (سنان چەلەبى) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى وە بە ئامادەبونى راوێژکارى پەیوەندییەکان و بەڕێوەبەرى گشتى بازرگانى پێشوازى کرد لە شاندێکى بەریتانیا بەشى بازرگانى بالًوێزخانەى ئەمریکى لە بەغدابە سەرۆکایەتى بەڕێز (ستیڤن میلر) سکرتێرى یەکەى باڵوێزى ئەمریکى لە بەغدا . لە میانەى ئەم سەردانەى شاندى میوان بۆ وەزارەت باسى گرنگى بەهێزکردنى پەیوەندی بازرگانى کەرتى تایبەتى نێوان هەرێممى کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و هەروەها باسى ئەوە کرا کە شاندێکى گەورەى ئەمریکى سەردانى بەغداد دەکات لە مانگى دە کە چەند کۆمپانیاى گەورە و خاوەن کارى ئەمریکى لەخۆ دەگرێتت لە چەند بوارێکى گرنگى بازرگانى و ئابوورى وەبەرهێنان و پەیوەندیەى کردن لەگەڵ کەرتى تایبەتى هەرێمى کوردستان بۆ ئامادەبوونیان و ئەنجامدانى دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندى ئەمریکى لەکاتى هاتنیان بۆ بەغدا