شاندیَكى كونسوڵگه‌رى توركیا سه‌ردانى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازی كرد
جار خوێندراوه‌ته‌وه
365 ,
02/11/2010
رۆژى 2-11-2010 شاندیَكى كونسوڵگه‌رى ولاَتى توركیا به سه‌رۆكایه‌تى (ده‌نیز كوتلۆ) راویَژكارى بازرگانى كونسولگه‌رى توركیا و نویَنه‌رانى چه‌ند كۆمپانیایه‌كى توركى جۆراوجۆر، سه‌ردانى دیوانى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازییان كرد، ئه‌مه‌و له‌لایه‌ن به‌رِیَزان (د.سۆران شكور) راویَژكارى یاسایی و (فارس مه‌جید) راویَژكارى پیشه‌سازى و به‌رِیَز (سه‌باح ئه‌حمه‌د) به‌رِیَوه‌به‌رى گشتى دیوان و به‌رِیَز (دڵزار ئیسماعیل) به‌رِیَوه‌به‌رى گشتى تۆماركردنى كۆمپانیاكان، پیَشوازى له شاندى میوان كرا. له میانى دانیشتنه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر په‌ره‌پیَدانى په‌یوه‌ندى بازرگانى و پیشه‌سازى نیَوان هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها وه‌لاَمى چه‌ندین پرسیارى شاندنى میوان درایه‌وه، دواتر باس له دووپات كردنه‌وه‌ى ناوچه‌یه‌كى بازرگانى و پیشه‌سازى ئازاد له خاڵى سنوورى نیَوان هه‌ریَمى كوردستان و توركیا، ئه‌مه‌و د.سۆران جه‌ختى كرده سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه نراوه بۆ هه‌ماهه‌نگى و ئاڵۆگۆرِى بازرگانى و پیشه‌سازى له ماوه‌ى رابردوو و ئیَستادا، ئه‌مه‌و له كۆتایی دانیشته‌كه چه‌ند پیَشنیاریَك ئاراسته‌ى شانده‌كه كرا له‌لایه‌ن به‌رِیَز به‌رِیَوه‌به‌رى گشتى دیوان كه بریتى بوو له: هاندانى كۆمپانیا توركیاییه‌كان، ئه‌مه‌ش دواى دیراسه‌كردن و بنینى بارودۆخ دواتریش برِیاردان له‌سه‌ر چۆنییه‌تى ریَككه‌وتن به‌پیَ پره‌نسیب و بنه‌ماكانى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى، له‌لایه‌كى دیكه‌وه به‌رِیَوه‌به‌رى گشتى دیوان باسى له گرنگى دان به ناردنى كه‌لوپه‌لى توركى كواڵیَتى به‌رز بۆ كوردستان و عیَراق هه‌روه‌ها هاورده‌كردن و ناردنه ده‌ره‌وه‌ى به‌روبووم له هه‌ریَمى كوردستان بۆ توركیا و به پیَچه‌وانه‌ش.