رۆژی سێشەممە رێكەوتی 14-1-2020 بەرێز كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە یاوەری بەرێزان سەفین دزەیی سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و بەرێز فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، بەشداری كردنەوەی سەنتەری ئۆرنج كۆرنەری هۆڵەندەیان لە هەولێر كرد.
ئەم سەنتەرە لە پێناو رەخساندنی هەلی كار و كاری راهێنان دامەزراوە، كە لە ماوەی (3) ساڵدا راهێنان و دەرفەتی كاری بۆ زیاتر لە (120) كەس دەڕەخسێنن ، تا لە داهاتوودا لە چەندین بواری جیاواز کاریان بۆ بڕەخسێنن خزمەت بكەن بە تایبەت لە بواری ریسالیكلیندا.