رۆژی سێشەممە رێكەوتی (29-10-2019) شاندێكی كونسوڵی گشتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كرد.
شاندەكە بە سەرۆكایەتی (ستیڤ ڤێگن) كونسوڵی گشتی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە یاوەری (ماریسا گۆڵد) بەرپرسی ئابووری كونسوڵگەری ئەمریكا لە هەولێر، لەلایەن بەرێز كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە یاوەری بەرێزان راوێژكاری پەیوەندییەكانی و بەرێوەبەری گشتی پلاندانان و بەرێوەبەری گشتی پیشەسازی وەزارەت پێشوازی لە شاندی میوان كرا.
لە دانیشتنەكەدا باس لە هاتنی كۆمپانیاكانی ئەمریكی بۆ كوردستان و بەهێزكردنی پەیوەندیی ئابووری نێوان هەردوولایەن كرا، لە تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكەدا ئاماژە بە ئاسانكاری ئاڵۆگۆری بازرگانی نێوان هەردوو لایەن كرا، هەروەها پێدانی ڤیزا بە بازرگانان و تاوتۆیكردنی دۆخی ناوچەكە لە روانگەی بازرگانیەوە و چارەسەری هەر گرفتێكی ئابووری باسی لێوەكرا.