بەمەبەستى دووبارە رێكخستنەوەى سيستمى تۆماركردنى كۆمپانياكان و بە ئەليكترۆنى كردنى سيستمى تۆماركردنى كۆمپانياكان و كەمكردنەوەى رۆتينى ئيدارى بەردەم پرۆسەى تۆماركردن و بەهاوكارى و هەماهەنگى وەزارەتى بازرگانى و پيشەسازى و بانكى نێودەوڵەتى (World Bank ) رۆژى ١ شەممە ٢٩/١/٢٠١٧ لە هوتێل
(كريستاڵ) ۆركشۆپێك دەستى پێكرد بە ئامادەبوونى بەڕێزان (د.عبدالرزاق عثمان ناوەندەيى بەڕێوەبەرى گشتى ديوانى وەزارەت بە وەكالەت و دڵزار اسماعيل بەڕێوەبەرى گشتى تۆماركردنى كۆمپانياكان) لە وەزارەتى بازرگانى و پيشەسازى و ژمارەيەك ئەندام و نوێنەرى لايەنە پەيوەنيدارەكانى وەك : وەزارەتى بازرگانى و پيشەسازى : ديوانى وەزارەت , بەڕێوەبەرايەتى گشتى تۆماركردنى كۆمپانياكان .
وەزارەتى كاروكاروبارى كۆمەڵايەتى .
وەزارەتى دارايى و ئابوورى .
يەكێتى ژوورەكانى بازرگانى و پيشەسازى.
سەنديكاى ژمێرياران .
سەنديكاى پارێزەران .
و گفتوگۆيەكى كراوە رێكخرا بە مەبەستى لابردنى كۆسپى بەردەم بە ئەليكترۆنى كردنى تۆماركردنى كۆمپانياكان ورێكخستنەوەى بە جۆرێك كە لەگەڵ سياسەتى بانكى نێودەوڵەتى و ستانداردى جيهانيدا بگونجێت . شايەنى باسە ئەم ۆركشۆپ و گفتوگۆيە بەردەوام دەبێت تا ٢/٢/٢٠١٧